Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 23:03

بەهۆی شەڕەچەقۆ گەنجێك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارەدێی رزگاری بەهۆی دروستبوونی شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو كەس، گەنجێك گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار، شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو کەس دروستبوو.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەكە یەکێک لە شەڕكەرەكان بەناوی (ئەیووب عەبدوڵا محەمەد) لە دایکبووی 1975 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها رایگەیاند: تەرمەكە بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار کراوە، لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکەش پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەكان کردووە.

سەبارەت بە تۆمەتبارەكەش، پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد كە بكوژ خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.