بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران بڕیاری دا سبەی دووشەممە لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاكانی سنوورەكەیان پشوو بێت بەهۆی دروستبوونی شەختە و نالەباری كەشوهەواوە.
پەروەردەی سۆران رایگەیاند: دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیان و بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان، بڕیارمان دا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکوومی و ناحکوومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ سبەی دووشەممە.
راشیگەیاند: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بەرایی (تمهیدی) لە کاتی خۆی و بێ دواخستن ئەنجام دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.