Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 11:19

سبەی لە چۆمان كرایە پشوو

کوردستان TV
100%

قایمقامی چۆمان بڕیاری دا سبەی دووشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و فەرمانگەكانی حكوومەت لە سنووری شارۆچكەكەیان پشووی فەرمی بێت بەهۆی بەفربارین و شەپۆڵی سەرماوە.

قایمقامییەتی چۆمان لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئەمڕۆ سنووری شارۆچكەی چۆمان و شارەدێكانی گرتۆتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار -9 تاكو -20 پلەی سیلیزی، بە ڕاوێژی شارەزاییانی کەشناسی کە مەترسی لەسەر هاتوچۆکردنی قوتابییان، بەهۆی بەستەڵەکی شەقام و ڕێگاکان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.

بڵاویشی كردەوە: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بۆ سەلامەتی مامۆستا و قوتابیان و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکوومەت، لەسەر راسپاردەی قایمقامی قەزاکەمان ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، بڕیاردرا بە پشووی فەڕمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت و قوتابخانەکانی (حکوومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان، جگە لەو قوتابییانەی کە بەشداری ئەزموونە دەرەکییەکان دەکەن، بۆ رۆژی دووشەممە پشووی فەڕمی سەرجەم دامەزراوەکان دەبێت.

قایمقامییەتی چۆمان داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەبێ شارەزابوونیان و بێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ، سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنوورەكەیان نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.