به‌هۆی گڕگرتنی شه‌حنی مۆبایلێك و ته‌قینی پێنج منداڵ له شاری تەمارەی نزیك شاری ڕیباتی پایتەختی مەغریب گیانیان له ده‌ستدا .
كه‌ناڵی هه‌واڵی (رووسیا توده‌ی) بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوباتی 2025 له گه‌ڕه‌كێكی شاری ته‌ماره به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی شه‌حنی مۆبایل پێنج منداڵ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه به ته‌نیا له ماڵدا بوونه ،به‌ڵام تا ئیستا روون نییه كه هی یه‌ك خێزان بوونه یان نا .
كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی له سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی مه‌غریب بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی شاری ته‌ماره و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه ،دواتر منداڵه‌كان به سووتاوی گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه ،به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتن گیانیان سپاردووه
به گوێره‌ی میدیاكانی مه‌غریب ، سه‌رجه‌می منداڵه‌كان كه گیانیان له ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له خوار 12 ساڵییه‌وه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.