لە هەریەك لە شارەدێكانی بیارە و تەوێڵە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ سبەی دووشەممە پشوو درێژكرایەوە بەهۆی ئەو شەپۆڵە سەرمایەی ناوچەكەی گرتۆتەوە.
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا لەبەر دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەینێ دووشەممە پشووی ڕەسمی بێت لە سنووری شارەدێی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی.
راشیگەیاند: پشووەكە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنووری شارەدێكان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم پشووە ئەو قوتابییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لە دەرەوەی شارەدێكە تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.