بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی سەرما و ناسەقامگیری كەشوهەوا، لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای كەركووك دوو رۆژ كرایە پشوو.
پارێزگای كەركووك لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی دووشەممە و دووسبەی سێشەممە بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوا و هاتنی شەپۆڵێكی سەرما، لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای كەركووك پشووی فەرمییە.
بڵاویشی كردەوە: پشووەكە بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.