به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه، پێویستە ماتۆڕسكیله‌كانی کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دلیڤه‌ری) لە هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێن و مەرجی سەلامەتییان تێدا بێت، بەپێچەوانەوە کۆمپانیاکان سزا دەدرێن
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگەیاندووه، له‌مه‌ودواهەر ماتۆڕسكیلێك مەرجی سەلامەتی تێدا نەبێت، نابێت کۆمپانیاكانی گه‌یاندنی خواردن و خواردنه‌وه و بواره‌كانی تر دەرفەتی کاریان پێ بده‌ن. بەپێچەوانەوە کۆمپانیاكان بەرپرسیارن و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه ،جگه له‌وه نابێت بێ ناو تۆماركردن هیچ كارێك بده‌نه ماتۆڕسكیله‌كان .
هاتوچۆی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، له ڕابردوودا ماتۆڕسكیله‌كان سه‌رپێچی زۆری هاتوچۆیان كردووه و له كامێراكانی تیژڕۆییان داوه ، له‌مه‌ودوا له‌ڕێگه‌ی لۆگۆی كۆمپانیاكانیان كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن سه‌رپێچیه‌كه تۆمار ده‌كرێت و له پشت و پێشی ماتۆڕسكیله‌كه ده‌درێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو تاكۆ كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌رفه‌ت دراوه‌ته كۆمپانیاكان تا سزا داراییه‌كانی سه‌ریان بده‌ن كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كان تۆمار كراوه به‌شێوه‌ی قیست یاخود پێبژاردنی راسته‌وخۆ . به‌ڵام له‌دوای ئه‌و به‌رواره كۆمپانیاكان رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه ، پێویستە ماتۆرسواره‌كانی تۆماركراو کڵاو لەسەر بکەن و جلوبەرگی تایبەت بپۆشن. هەر کۆمپانیایەکی گه‌یاندنی خواردن (دلیڤه‌ری ) پێویستە جلوبەرگی تایبەتی خۆی هەبێت بۆیان، تەنیا ماتۆڕسوارەکان دەستیان بگاتە ئەو جلوبەرگە، باجی تایبەتیان لە یەخە بدرێت کە ناوی سیانی و کۆدی کۆمپانیای لەسەر بێت .
هاتوچۆی هه‌رێم ئاشكراشی كردووه ، گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێكارانه له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسوده‌یی هاوڵاتیان و پاراستنی ژینگه و خودی ماتۆرسواره‌كانه كه له‌مه‌ودوا پارێزراو بن له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پابه‌ند بن به یاساكانی هاتوچۆ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.