Erbil -0°C یەکشەممە 23 شوبات 22:43

پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرت هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی نۆره‌ی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرت دابنێن  .

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ ، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا كراوه‌ ، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان دەتوانن نۆرەی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت دابنێن .

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرتی هه‌ولیر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، سیسته‌مه‌كه‌ ھەر چوار نووسینگەی پاسه‌پۆرتی سنووری پارێزگای ھەولێر ده‌گرێته‌وه‌ و له‌مڕۆوه‌ ده‌توانن خۆیان له‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ كار ئاسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی پاسه‌پۆرته‌ بۆ هاوڵاتیان .

 ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هاوڵاتییان بیزانن ، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت، لە ڕێگای مۆبایلەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە رێگای ویبسایت هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکه‌یان دابنێنن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.