بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان پلەکانی گەرما تا ئاستی شەختە و بەستن نزم دەبنه‌وه .
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بۆئهمرۆ یەکشەممە 23ـی شوبات 2025 هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سارد و نیمچە هەور دەبێت. هەروەها لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێ ناوچەى جیا جیا، بەفر دەبارێت و لە شەودا دەیبەستێت و دەبێتە شەختە و بەستەڵەک
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئه‌مڕۆ ئاراستەی با بەرەو باکوورى ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و مەودای دووریش لە چوار کیلۆمەتر کورت دەبێتەوە
له‌لایه‌كی تر كه‌شناسی هه‌رێم بۆ به‌یانی دووشەممە 24ـی شوباتی 2025 رایگه‌یاندووه، كه‌شی به‌یانی سارد دەبێت لەگەڵ شەختە و بەستەڵەک لە کاتەکانى بەیانیدا. هاوکات ئاسمانیی ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕووە و دابەزین دەچن ، له‌گه‌ل بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوچه شاخاوییه‌كان .
ئه‌مه‌ش كه‌شی پێشبینیكراوی به‌یانی دووشه‌مه‌یه ..
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 3 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 1پلەى سیلیزى
دهۆک : 0 پلەى سیلیزى
کەرکوک :4 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 0 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 5 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.