نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/23 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێزی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکی تازه‌یدا بۆ خواست.
لاى خۆیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بواره‌کاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.