ئەمرۆ هەینی 21ی شوباتی 2025 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە،تڕەمپ داوای کردووە بە زووترین کات هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە بە پێچەوانەی ئەوە بەغدا تووشی سزا دەبێتەوە.
رۆیتەرز: ئیدارەی تڕەمپ بۆ بەغدا، یان هەناردە کردنی نەوتی کوردستان بە زووترین کات دەست پێبکەوە یان رووبەرووی سزا ببەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیدارەی تڕەمپ بە سەرکردایەتی دۆناڵد تڕەمپ، فشاردەخاتە سەر بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم .
8 لە سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو کە بەگوێرەی هەمان ئاژانس، "ئیدارەی ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە فرۆشتنی نەوتی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
ئەمریکا دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بەیەکجاری رابگرێت هەناردەی ئەمریکا و ئەوروپا نەکرێتەوە، بەمەش نرخی نەوتی ئێران دادەبەزێت بۆ کەمترین ئاستی خۆی و فشاری ئابوری سەر ئەو وڵاتە زیاد دەکات
بەهۆی راگیرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی 23 مانگ، 26 ملیار دۆلار زیانی ئابووری بەر هەرێم و عێراق کەوتووە و بازاری جیهانی نەوتیش هاوسەنگی لەدەستداوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا کە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو تاوتوێی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کرد کە ڕۆژی سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕێوشوێن و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 5 ی ساڵی 2025 ی پەیوەست بە هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
دوێنی پێنج شەممە 20ی شوباتی 2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كرد كه كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ كرا و ده‌ربارى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها هيوايان خواست لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له نزيكترين كاتدا بگه‌نه ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و ڕه‌وشى كورد له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا خرايه به‌ر باس.
دوێنی پێنج شەممە 20ی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى ده‌ستنووسى له به‌ڕێز دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يیشت.
له نامه‌كه‌دا تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له كۆتاييى نامهكهيدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.