Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 17:53

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە 8 قاڵب زیوی دزیبوو

100%

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بڕی 8 کیلۆ زیوی لە هاووڵاتییەک دزیبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە بڕی 8 قاڵب زیوی لێدزراوە کە دەکاتە 8 کیلۆگرام، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دەستی پێکرد. تەنها 1 کاتژمێر دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، مەفرەزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن.

پۆلیس سلێمانی توانی دەست بەسەر 5 قاڵب لەو زیوە دزراوانەدا بگرێت کە لای تۆمەتبارەکە مابوونەوە. تۆمەتبارەکە ناوی (ن. ح. ح) و لەدایکبووی ساڵی 1999ـیە.

ڕێکاری یاسایی لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.