بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک و دابەزینی پلەکانی گەرمای لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک، لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 17-08-2026ـەوە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما ڕوودەدات. پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە بڕی 4 بۆ 7 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی کاریگەریی ئەم بارستە هەوایەوە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی دادەبەزن، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما بۆ نزیکەی 32 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکان:
- هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 38 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان:
- کەلار: 39 پلەی سیلیزی
- ڕانیە: 36 پلەی سیلیزی
- سۆران: 35 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئەم شەپۆلە فێنکە هەناسەیەکی ئاسوودە بە کەرتی ژینگە و هاووڵاتییان دەبەخشێت پاش شەپۆلە گەرمییە یەک لە دوای یەکەکانی وەرزی هاوین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.