ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 20-02-2025، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ده‌یه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە .
ئه‌مڕۆ پێنجه شه‌ممه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ، مه‌سرور بازرانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئۆتۆمبێل كرده‌وه كه 12 كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانی به نمایشكردنی 19 براندی جیاوازی ئۆتۆمبیل به‌شداریان كردووه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه هه‌ر له‌م پێشانگایه‌دا نمایشی تایبه‌تی هه‌ندێ جۆری ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل ده‌كرێت ، جگه له‌وه 160 کۆمپانیای جوانکاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کە 40 یان ناوخۆیی و 120یان بیانین، بەشداریی پێشانگاکە دەکەن .
جێی باسه بڕیار وایه پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئۆتۆمبێل له شاری هه‌ولێر چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت له‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه تاكو یه‌كشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ،رۆژانه له كاتژمێر 11ی پیشنیوه‌ڕۆ پێشانگا ده‌كرێته‌وه تاكو كاتژمێر 7ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.