Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 04:08

سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كرد كه‌ كاره‌كانى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ كرا و ده‌ربارى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها هيوايان خواست لايه‌نه‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ نزيكترين كاتدا بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و ڕه‌وشى كورد له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا‌ خرايه‌ به‌ر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.