له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه 19ی شوبات ، له ریازی پایته‌ختی سعودیه هه‌ردوو شاندی ئەمه‌ریکا بە سەرۆکایەتیی، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و شاندی ڕووسیا به سه‌رۆكایه‌تی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا کۆبوونەوە .
له ساتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له ساڵی 2022 تا ئیستا یه‌كه‌مجاره هه‌وڵێكی له‌و شێوه بدرێت، ئه‌وه یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوسانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیایه له‌و پێناوه‌دا .
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه ،پشتیوانی له نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا .
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له ریاز هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی ئاسایشی جیهانی و بەرزکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و لابردنی ئاسته‌نگه‌كان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ له نێوان رووسیا و ئۆكراینا .به‌دڵنیایی درێژه‌كێشانی سی ساڵه‌ی ئه‌و جه‌نگه كاریگه‌ری نه‌رێنی خراپی هه‌بووه بۆ په‌كخستنی گفتوگاكان له‌باره‌ی ئاشتی و هاوبه‌شی جوڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.