دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانیئیسرائیل رایگه‌یاد ،پێویسته له غه‌زه‌ی نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی حه‌ماس كۆنتڕۆڵ بكرێت و چه‌ك دابنێن وغه‌ززه چۆڵ بكه‌ن ، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند ، نه غه‌زه چۆڵ ده‌كه‌ین نه چه‌ك داده‌نێین .
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 19ی شوبات بڵاوی كردووەتەوە، حازم قاسم گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە وەڵامی بنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاندووه ، مەرجی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رەت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌یكات تەنیا مەبەستیان جەنگی دەروونییە ،ئێمه پابه‌ندین به غه‌ززه و بیروباوه‌ڕمان .
حازم قاسم به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، با ئیسرائیل له‌وه دڵنیا بێت بزووتنەوەی حەماس نە غەزە چۆڵ دەكات و نە چەكیش دادەنێت، ئەوەش كه داوای ده‌كه‌ن لە هیچ رێككەوتنێكدا جێگەی نابێتەوە .
حازم قاسم گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ئاشكراشی كردووه ،ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ ناتانیاهۆیه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نابێت و ئێمه پابه‌ندین به رێككه‌وتن به نێوه‌ندگیری لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ، هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه بۆ قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می ئاگربه‌ست له‌گه‌ل ئیراسیل بۆ ئاڵوگۆركردنی بارمته‌كان ئاماده‌ین له داهاتوودا .
له ئیستادا غه‌ززه له‌دۆخێكی وێرانه‌دا ده‌بینرێ له‌رووی سه‌رخان و ژێرخانه‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زه‌نگی بریسه‌تی و نه‌خۆشی و هه‌ژاری خه‌ڵكه‌كه‌ی لێداوه بۆ وڵاتان و پێی راگه‌یاندوون ، غه‌ززه پێویستی به كۆمه‌كی مرۆیی و هاوكاری دارایی و خۆراك و ده‌رمانی ته‌ندروستی هه‌یه ، لای خۆیه‌وه میسریش به پلانێكی گه‌وره‌ی هاوكاری دارایی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی گفتوگۆ بكات بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی غه‌زه له داهاتوودا و نیشته‌جێ كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.