Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:51

ئەم ژن و پیاوە دەستگیر كران.. بزانە چ فێلێكیان لە ئافرەتانی بەساڵاچوو كردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن و فریودانی هاووڵاتییان و وەرگرتنی بڕێک پارە بەفێڵ لێیان، دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەو دوو تۆمەتبارە کە خەڵکی سنووری دەرەوەی شاری هەولێرن و یەکێکیان ئافرەتە، هەفتانە چەند جارێک دەهاتنە شاری هەولێر و هەڵدەستان بە هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتانی بەساڵداچوو بەناوی خێرخوازییەوە، گوایە کەسێکی خێرخواز هاوکارییان دەکات، بەڵام نابێت پارەیان لەلا بێت، پارەکەیان لێ وەردەگرتن و دواتریش خۆیان ون دەکرد.

ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا کراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.