ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17-2-2025 له‌ژێر دروشمی (پارێزگاریكردن له ئاو و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له كه‌رتی كشتوكاڵ ) ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له شاری هه‌ولێر كۆنفراسێكی تایبه‌تیان به‌ڕێوه‌برد .به ئامانجی ده‌ستڕاگه‌یشتن به تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆجیای جیهانی له بواری كشتوكاڵیدا و خستنه‌ڕووی ڕێگاو ئامرازه‌كان .
پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له‌م كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین وتار و پانێڵی زانستی خرانه‌ڕوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان . كه تیایدا به‌رپرسانی حكوومی و جوتیاران و پسپۆرانی بواری كشتوكاڵی تیایدا ئاماده بوون و سه‌ره‌نج و تێبینییهكانی خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه خسته‌ڕوو .
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، چۆن كه‌رتی كشت‌وكال له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بگونجێنین ،له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مه‌وه چۆن بتوانین به كه‌مترین بڕی ئاو زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی په‌ره پێبده‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.