ئهمرۆ دووشهممه 17ی شوباتی 2025 مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به مهبهستی ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، بە سەردانێکی فەرمی گەشتە سعودییە.
به پێ سهرچاوهی ماڵپهری ئهی ئێف پی: بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و و ڤلادمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، لە سعودییە لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ئۆکراین و ڕووسیا کۆببنەوە.
ئهمهش لهدوای ئهوهی دێت كه لە هەفتەی ڕابردوودا ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ سعودییە به مهبهستی ئامادەکاریكانه بۆ ئەو کۆبوونەوەیە.
سهرچاوهكه ئاماژهی بهوهش كرد، بڕیار وایە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سعودییە کۆببێتەوە و پلان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا بە بەشداری محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە دەست پێبکەن.
سەردانەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ دوای ئهو پەیوەندییە تەلەفۆنییهی هەفتەی ڕابردوو دێت لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کە تێیدا باسیان لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا و پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هاوکاریکردنی دوولایەنە لەسەر پرسەکانی دۆخی ئۆکراینا و فەڵەستین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو، هەر لەو پەیوەندییەشدا بڕیاریاندابوو وێستگەی یەکەمی دیدار و کۆبوونەوەکانی ترەمپ و پووتین لە سعودییە بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.