Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 08:39

ئێران سێ مووشەکی ئاڕاستەی گەرووی هورمز کرد

Kurdistan Ahmed
100%

لە پەرەسەندنێکی نوێ دا، ئێران کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەکی کروزی دژە کەشتیی لە چەند خاڵێکی جیاوازەوە ئاراستەی گەرووی هورمز کرد.

عەباس عێراقچی لە ئێکس نوسیویەتی:" ، مووشەکەکان لە ناوچەکانی "قشم"، "سیریک" و کەناراوەکانی باشووری ئێرانەوە هاوێژراون و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناو جەرگەی گەرووەکەدا بیستراوە.

دەستبەجێ دوای هێرشە مووشەکییەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە شێوەیەکی چڕ لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا دەستیان بە جووڵە کردووە. لە ئێستادا هیچ کەشتییەک لەو ڕێڕەوە ئارامەی کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات نادۆزرێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هاتوچۆ لە ناوچەکەدا بە تەواوی پەکیکەوتبێت، یان کەشتییەکان بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکان، سیستمەکانی ناسینەوەیان (AIS) کوژاندبێتەوە.

تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان و ناسنامەی ئەو کەشتییەی کە کراوەتە ئامانج بە ڕوونی دیار نییە، بەڵام ئەم ڕووداوە ئاسۆکانی دیپلۆماسی و گەیشتن بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.