ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17-2-2025 باسم عەوادی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووه ، ئەو وادەیەی لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازیی لە نێوان عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ڕێککەوتوونی لەسەر کرا له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو،هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێمه پابه‌ندین به ڕێككه‌وتنه‌كه و پرسی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له ئه‌ركه‌كانیاندا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق نه‌خراوه‌ته به‌ر باس .
مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، عێراق و ئەمه‌ریکا ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2025
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، به‌غدا هه‌ر زوو رایگه‌یاند كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سووریادا ناكات و پشتیوان ده‌بێت له سه‌قامگیری سووریا ،بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی باش كراوه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ،چونكه ئێمه دراوسێین و ئه‌رك و مافی هاوبه‌شمان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه .
بریار وایه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و بازرگانی و سیاسییه‌كانی نێوانیان و پرسی سنووره‌كان، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆببێته‌وه .
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاشكراشی كردووه ، له مانگی ئایاردا لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌به‌سترێت ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئیستاوه ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لوتكه‌كه به باشترین شێواز به‌ڕێوه بچێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.