Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:54

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.