پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 لە درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌نديى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئەمەریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا نیشان دا و جه‌ختيشى له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمه‌ریکادا كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى بانگهێشت كرد بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵاخانه‌ى نوێى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، ئه‌ويش خۆشحاڵيى به به‌شداريكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نيشان دا.
مارکۆ ڕۆبیۆ دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و پابەندیی ئه‌مه‌ريكاى بۆ به‌رده‌واميى پشتگیریی له سەقامگیریيان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه هاوبەشەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و په‌ره‌پێدان.
دوايين پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا و دۆخى كورد له‌و وڵاته، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.