ئه‌مرۆ 15ی شوباتی 2025 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له گه‌ل سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئه‌رمینیا "نیكۆڵ پاشینیان" كۆبووه‌وه.
هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونەوەکانی دووه‌م ڕۆژى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەرمینیا تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، کولتووری، كار و بازرگانیدا كرد و ده‌رباره‌ى گه‌شتى ئاسمانيى ڕاسته‌وخۆى هه‌ولێر ـ يه‌ريڤان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ردوولا ده‌توانن له چه‌ندين بواردا هاريكاريى هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌تايبه‌تى له‌و كه‌رتانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێويستن.
لاى خۆیەوە سەرۆکوەزیران نیکۆل پاشینیان، خواستی ئەرمینیای بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کرد وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دۆخى سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.