له به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه دژی بۆچوونه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاند بوو، پێشنیار ده‌كه‌م خه‌ڵكی غه‌ززه بگوازرێنه‌وه بۆ میسر‌و ئوردن و خاكی غه‌ززه‌ش بكه‌وێته ژێر ركێفی قه‌ڵه‌مڕۆیی ئه‌مه‌ریكا ، وڵأتانی عه‌ره‌بی به یه‌ك هه‌ڵوێست رووبه‌رووی ئه‌م پێشنیاره‌ی تره‌مپ بوونه‌وه، له‌ئیستاشدا ده‌یانه‌وێت به پلانێك جارێكی تر كار له‌سه‌ر ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی غه‌ززه بكه‌ن .
له‌و باریه‌وه ، ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا وڵاتانی عەرەبی کار لەسەر ئامادەکردنی پلانێک دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بەبێ ئاوارەکردنی دانیشتووانه‌كه‌ی ، ئاماژەی بەوەش کردووه شانشینی ئوردن ناتوانێت فەڵەستینی زیاتر وەربگرێت له ئیستادا .
ئه‌یمه‌ن سه‌فادی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕووی سه‌ركرده‌كانی جیهان ئاشكرای كرد ، نزیكه‌ی 35%ی دانیشتووانی ئوردن په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینین ، ئێمه نامانه‌وێت په‌نابه‌ری زیاتر وه‌ربگرین و خه‌ڵكی غه‌ززه‌ش نایانه‌وێت وه‌كو په‌نابه‌ر بێنه ئوردن .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن دووپاتی كرده‌وه ئیستا له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی كار له‌سه‌ر پێشنیارێكی هاوبه‌ش و گشتگیر ده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاكی غه‌ززه و بونیاد نانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی ،ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه‌یه له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی و مرۆیی .
ئه‌یمه‌ن سه‌فادی راشیگه‌یاند ، ئه‌گه‌ر راستگۆ بین ده‌بێت بڵێین هه‌ردوو گه‌لی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی ماندوون و پێویستیان به ئارامی و پشوودانی درێژ هه‌یه ،پێویسته بیر له بژارده‌ی ئاوه‌ندانكردنه‌وه و ئاشتی بكه‌ینه‌وه نه‌ك شه‌ڕ و ئاڵۆزی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.