له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به نێوه‌ندگیری میسر و قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی شوباتی 2025گه‌ڕی شه‌شه‌می ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌كرێت .
باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ بارمته‌ی تری ئیسرائیلی له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی ته‌سلیم به ئیسرائیل ده‌كرێنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل سه‌دان زیندانی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كات ، جگه له‌وه ئەلکساندەر توربانۆڤ کە هاوڵاتیەکی ڕووسیە به هه‌مان شێوه لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکرێتەوە.
له لایه‌كی تره‌وه ، دەیڤید مێننسەر، گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو سێ بارمتانەی ئه‌مڕۆ شەممە ئازاد دەکرێن ناسنامەیان دەستنیشان کراوە و دوو لە بارمتەکان هاوڵاتی ئەمریکی و ڕووسین ، له‌ڕێگه‌ی خاچی سووره‌وه ناوه‌كانمان به ده‌ست گه‌یشتووه .
جێی باسه تا ئیستا قۆناغی یه‌كه‌می رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م قۆناغه 33 بارمته‌ی ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر به 700 زیندانی فه‌له‌ستینی ئالوگۆڕیان پێبكرێت، له قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ستدا گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی ئاڵوگۆری بارمته و دیله‌كان ده‌كرێت و كۆی پرۆسه‌كه‌ش به سێ قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.