له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئۆرتۆدوكس وسریانی له سووریا ، پا‌تریاك ئیگنیاتیوس ئه‌فرێم كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له پاراستنی مافی پێكهاته ئاینی و ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرایه‌وه و تیشك خرایه سه‌ر دۆخی راگوزه‌ری سووریا و پاراستنیان و مافی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌و وڵاته خرایه به‌رباس .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به چاوی ڕێز له بیروباروه‌ڕ و جیاوازیه ئاینییه‌كان بڕوانرێت له سووریا و ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.