ههر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبووەوە .
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئیستۆنیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، هەروەها باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئاسایش، تەکنەلۆژیا و پەروەردەدا كرد .
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئیستۆنیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەربڕی، ههروهها ستایشی دەرفەتەکانی هاوکاریی لە بواری تەکنەلۆژیا و خوێندنی باڵای نێوان هەردوولادا کرد .
لاى خۆیەوە، ئالار کاریس خواستی ئیستۆنیای بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت کرد بۆ سهردانی ئیستۆنیا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوبەشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە هەرێمایەتییەکاندا كرد .
ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان و ههوڵهکانی پێکهێنانی حکوومهتی داهاتووی ههرێمی کوردستان، پێشهاتەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون له نێوانیاندا .
دیداری ئاسایشی میونشن ..نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیستۆنیا كۆبووهوه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.