مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له میانی دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات كاتژمێر حه‌وت و نیو به كاتی كوردستان په‌خشكرا ،رایگه‌یاند سووریا له ئیستادا به دۆخێكی ناسك و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بیت پێویسته ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌سرور بارزانی داوایه‌كی له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی راگوزه‌ری ئیستای سووریا كرد و رایگه‌یاند ، داوا له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا ده‌كه‌م كه بێ جیاوازی سه‌رۆكی هه‌موو سووریا بێت ، ڕێز له كورد و هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان بگرێت ، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری درێژخایه‌ن بۆ گه‌لانی سووریا له داهاتوودا
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،به‌دڵنیایی دۆخی هه‌ستیاری ئیستای سووریا كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه ،بۆیه هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له سه‌قامگیری دۆخی سووریا ده‌كه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.