Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 17:28

  كۆنفرانسی میونشن..نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه

کوردستان TV
100%

له‌ به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه .‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، نێچيرڤان بارزانى ستايشى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سوورياش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه .‌

خاتوو ئورسولا بۆچوونه‌كانى  نێچيرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى به‌ جێى بايه‌خ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له‌ شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.