هه‌ر له درێژه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له یه‌كه‌مین ڕۆژی كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ دۆستى دێرينى كوردستان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له هه‌رێمى كوردستان كرد .
لاى خۆيه‌وه سيناتۆر هۆڵن ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى له ناوچه‌كه كرد و به‌رده‌واميى پشتيوانيى كۆنگرێس و دۆستانى گه‌لى كوردستانى له ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه خرایه به‌رباس
له كۆنفرانسی میونشنه‌وه ..نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.