دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی شوبات، لەسەر رێگای گشتی هامڵتۆن لە نێوان سۆران_چۆمان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، 5 کەس بریندار بوون.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە په‌یامنێری کوردستان تیڤی كه‌ریم سمكۆی راگەیاند، پێنج بریندار گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان ، به‌ڵام برینی هەردوو شۆفێرەکە سەختە و به‌هۆیه‌وه رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كراون. ئه‌وانی تر ژن و منداڵن و هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، رووداوەکە له ڕێگای سه‌ره‌كی هامڵتۆن ڕوویداوه و لەجۆری پێكدادان بووە، له نێوان خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌ب كه بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەم ناوچەیە كردووه ، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای چۆمان .
جگه له‌وه زیانی زۆریش به به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتووه و پۆلیسی هاتوچۆی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.