له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د ئه‌لخلێفى وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى.
هه‌ردوولا پشتگيرييان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له سووريا دووپات كرده‌وه و پرسى كورد و پێكهاته‌كانیان له سوورياى تازه‌دا خستە بەر باس. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداريى كارايان له بنياتنانى داهاتووى سووريادا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.