له چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا لەگەڵ بۆریس پیستۆریوس وەزیری بەرگريی ئەڵمانیا باسيان له پەیوەندییەکانی ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچەکە به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ يارمه‌تيدان و پشتيگريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگی و پێويستيى هه‌رێمى كوردستان به بەردەواميی ئەم هاوکارییانه کرده‌وه.
لاى خۆیەوە وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا پابەنديى ئەڵمانیای بە پشتگیريی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.