Erbil 22°C یەکشەممە 20 نیسان 22:01

نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نەشتەرگەریی ڕادەگرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاری له‌ شاری هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌ ، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دەکەینەوە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تەنیا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاری دەوەستێت.

هه‌ر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری دا هاتووه‌ ،له‌ رۆژی پێنجشەممه‌وه‌ 13ی2ی2025 لە نەخۆشحانەکە ته‌واوی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان دەوەستن.

نەخۆشخانەی رزگاری سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ رایگه‌یاندووه‌ ، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی کارەبا لەم گەڕەکەدا کاردەكه‌ن بۆ گۆرینی سیستەمی کارەبای 24 کاتژمێری (پڕۆژه‌ی رووناكی ) له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا، بۆیه‌ لەم دوو ڕۆژەدا کارەبای نیشتیمانی نابێت و نەشتەرگەرییەکان ناکرێن .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.