ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژییەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیدارەكەدا شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆك بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتمانی.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرك و كاری لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.