لە سنووری شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی تیمێكی تایبه‌ت به به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له پزیشكی دادی عێراق، تونیان گۆڕێكی بەكۆمەڵ بدۆزنه‌وه كە ڕوفاتی 17 پێشمەرگەی كوردستانی تێدا بووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـ2-2025 ، یاسەمین مونزیر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پزیشكی دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانمان گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارۆچكەی حەویجە سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك هەڵدراوەتەوە و دەركەوتووە روفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە
بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پزیشكی دادی عێراق باسی لەوەش كردووه كە سامپڵ و نموونه‌ی ژمارەیەك كەسوكار و خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگانه لە هەولێر وەرگیراون بە مەبەستی پشكنینیان و ناسینەوەی ڕوفاتەكان، به‌ڵام به جلوبه‌رگیان دیاره كه پێشمه‌رگه‌ن و ته‌مه‌نی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ش كه دۆزراوه‌ته‌وه بۆ 9 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه .
پێشبینی دەكرێت ئەو پێشمەرگانە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە دوای داگیركردنی ناوچەكە، شەهید كرابن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.