وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکیدا هەواڵی دەرچوونی ژمارەیەک زەوی بڵاوکردەوە.
دوای بریاری ئەنجومەنی ژمارە (242 لە 27/3/2024) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(7820 لە 12/6/2024) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2024 تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو(18879) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(114) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (18) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(490) ناو.
-سنوری پارێزگای سڵێمانی (627) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(3899) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(2413)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(48)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(1544)ناو.
پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.