لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13-2-2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبن بە ڕێنماییەکانی ژینگە كه ئاڕاسته‌یان كراوه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، بە دڵنیاییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی سزای یاسایی گرتن و پێبژاردنی قوڕس دەبنەوە .
هه‌ر له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه زۆر ڕژدن له‌سه‌ر به‌دواداچوونی هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بنه هۆكار بۆ پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولیر و ده‌وروبه‌ری ، راشیگه‌یاند حاڵه‌تێكی تر هه‌بوو كه خه‌ڵكانێك به گرووپ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره تایه‌یان ده‌سووتاند له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ، پێنج له‌وانه كه وه‌كو گرووپ ئه‌و كاره‌یان كردووه له ده‌می به‌ره به‌یاندا ده‌ستگیركراون و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه كه دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌دا سزای یاسایی قوڕس ده‌درێن
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانی گوته‌كانیدا له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه، ڕاشیگەیاند، یەکێک لە وێستگەکانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر وێستگه‌ی خه‌باته كه ڕۆڵی هه‌بووه له پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر ،ئیستا كاره‌كانی وه‌ستاوه و له‌ژێر لێكۆلینه‌وه و ته‌نده‌ر دایه، تا له داهاتوودا فلته‌ر بكرێت و به پێی ڕێنماییه‌كان كار بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.