Erbil 15°C پێنجشەممە 13 شوبات 16:07

مامەڵەی كارتی نیشتمانی دەوەستێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانی هیچ فەرمانگەیەكی كارتی نیشتمانی نەكەن، چونكە هیچ مامەڵەیەك رایی ناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان دەڵێت "ئاگادارتان دەكەینەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە 13/2/2025 تاوەكو رۆژی یەكشەممە 16/2/2025 سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لەسەرجەم فەرمانگەكانمان لە هەرێمی كوردستان مەكەن".

هەروەها دەڵێت "لەم ماوەیەدا سەرجەم مامەڵەكان بەهۆكاری هونەرییەوە دەوەستن.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات كە وەستانەكە بەهۆی نوێكردنەوەی سیستەمی كارتی نیشتمانییە و ماوەی تەنیا یەك رۆژ دەخایەنێت.

جەختیش دەكاتەوە كە رۆژی یەكشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ مامەڵەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.