وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی زیاتر لە 51 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕال نارد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند "بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
راشیگەیاند "بڕی داهاتی نانەوتییەكە بریتییە لە 51 ملیار و 895 ملیۆن 457 هەزار و 877 دینار".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.