شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی "دژایەتییەکی توندی خۆی بۆ ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا" دووپاتکردەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت شانشینی هاشمی و میسر زۆرینەی دانیشتوانی کەرتی غەززە وەربگرن کە بەهۆی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 وێران بوو.
شای ئوردن دەڵێت، پێموایە یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان دەبێ گواستنەوەی ئەو 2000 منداڵەبێت کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن و ئێستا دۆخیان ناجێگیرە.
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی لێدوانەکەی شای ئوردن گووتی، بەراستی تێڕوانینێکی جوانە ''من ئاگاداری ئەو نەخۆشانە نەبووم ،تا شای ئوردن سەردانی کۆشکی سپی نەکرد.
شای ئوردن دوای وتارەکانی لە کۆشکی سپی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی "جەختم لەوە کردەوە کە یەکەم پابەندبوونم ، سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی ئوردنییەکانە."
شا عەبدوڵڵا هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکایە بەڵام هەفتەی ڕابردوو رەتیکردەوە دەست بەسەر خاکی فەڵەستین بگیرێت و خەڵکەکەی ئاوارە بکرێت.
پاشای ئوردن لە پلاتفۆرمی ''ئێکس'' گوتی ، بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە "دژایەتییەکی توند دەکات لە ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوای، ڕوونی کردووەتەوە "ئەمە هەڵوێستێکی هاوبەشی عەرەبەکانە" وە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ بە "بنیاتنەر" ناو برد.
لە هەمان کاتدا، ترەمپ لە پێشنیارەکەی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئوردن و میسر پاشگەزبۆوە، کە بڕیار بوو لە ئەگەری وەرنەگرتی زیاتر لە ٢ ملیۆن پەنابەر هاوکاریەکان ببڕێت.
وتیشی، گرنگ نیە هەرەشە بکەم ،پێموایە ئێمە لەسەرو ئەوەداین.
پەیامنێران پرسیاریان لە شا عەبدوڵای دووەم کرد کە ئایا پشتگیری پلانەکە دەکات یان نا، بەڵام تەنها گووتی کە میسر وەڵامی دەداتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی عەرەبی لە وتووێژەکانی ریاز گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
دواتر وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە قاهیرە بەنیازە پێشنیارێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێشکەش بکات لەگەڵ مانەوەی خەڵکەکەی.
بریار وایە سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی لەم هەفتەیە سەردانی کۆشکی سپی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.