Erbil 12°C سێشەممە 11 شوبات 11:21

ئاگر لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بەغدا كەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە ئاگر لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە شاری بەغدا كەوتەوە و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش تا ئێستا روون نییە.

ئاگرەكە لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەبوو نەواس لە ناوەڕاستی شاری بەغدا كەوتووەتەوە.

ئاگرەكە ئەوەندە گەورە بووە لە دوورەوە دووكەڵی ئاگرەكە بینراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە روون نییە و زیانە گیانی و ماددییەكانیش دیار نین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.