ئەمڕۆ دووشەممە 10/2/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە:
"دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی سەرەکیی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراق تایبەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە شاری بەغدا، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن،
بە جۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەممووزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکوومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.