هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له باره‌ی مانگرتنه‌كه‌ی مامۆستایانی سلێمانی نووسیویه‌تی، مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی به سیاسیی كراوه، باشتره مانگرتووان مانگرتنه‌كه‌یان بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا بگوازنه‌وه، ده‌شڵێت مامۆستایانی سلێمانی ده‌توانن له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ داوای مووچه و شایسته داراییه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك كه‌س و مووچه‌خۆر رایگه‌یاند،خۆپیشاندان رێككاری یاسایی خۆی هه‌یه، كه‌س داوای مۆڵه‌تی پێكه‌ش به پارێزگا نه‌كردووه تاوه‌كو خۆپیشاندان له هه‌ولێر بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.