شەپۆڵێکی چڕی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گرتۆتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 50 سانتیمەتر بەفر لە سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران باریوە.
سەردار ئیبڕاهیم بەرپرسی تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: لە شەپۆڵی بەفربارینی ئەمڕۆدا لە سنووری حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 سانتیمەتر بەفر باریوە.
راشیگەیاند: لە بەیانی زووی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تیمەکانمان خەریکی ڕاماڵینی بەفر و پڕژاندنی خوێن لەسەر رێگای گشتی، خۆشبەختانە سەرجەم رێگاکان کراونەتەوە و ئێستا هیچ ئاستەنگێکی هاتوچۆ نییە.
ئاماژەی بەوەش دا كە کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵ لە شارەدێی حاجی ئۆمەران گەیشتۆتە مەترێک و 50 سانتیمەتر.
حاجی ئۆمەران/ کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.