Erbil 23°C ھەینی 18 نیسان 14:02

دەروازەی سنووری ڕەفەح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دەروازەی سنووری ڕەفەح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر کراوەتەوە.

دەروازەی سنووری ڕەفەح دوای هەشت مانگ لە داخرانی، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بە مەبەستی بردنە دەرەوەی برینداران بۆ میسر، کراوەتەوە.

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕۆژانە50 بریندار و سێ کەسی هاوڕێی بریندارەکان بۆیان هەیە لە دەروازەکە تێپەڕن.

لە دەروازەکەدا ڕێگە بە هاتوچۆی دانیشتووانی سنووری غەززە نادرێت و تەنیا ڕێگە بە دەرچوونیان دەدرێت و حکوومەتی میسر و هەروەها دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئیسرائیل (شین-بێت) چاودێری دەروازەکە دەکەن ڕێگە بە دەرچوونیان دەدەن.

دەروازەی سنووری ڕەفەح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر هەڵکەوتووە و لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دوای کۆنتڕۆڵکردنی لە 7ی ئایاری 2024 داخرابوو. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.