دانیشتوانی 12 گوندی ناوچەی بولدانا لە ویلایەتی ماهاراشترا لە هیندستان زۆر نیگەرانن و سەریان سوڕماوە لە بڵاوبوونەوەی هەڵوەرینی قژ.
کاربەدەستانی تەندروستی ناوخۆیی دەڵێن لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2025ەوە زیاتر لە 200 کەس کە منداڵانی تەمەن 4 ساڵە تووشی هەڵوەرینی قژی سەخت و چاوەڕوان نەکراو بووە.
لە هەندێک حاڵەتدا خەڵک بەتەواوی کەچەڵ بوون، ئەم دیاردەیە نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستکردووە و بەرپرسانی تەندروستی ناچار کردووە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە بکەن.
ئاناند (ناوی ڕاستەقینەی نییە) خەڵکی گوندی پاهۆرجیرا لە ناوچەی شاگان تاکولایە. ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە تووشی هەڵوەرینی قژ بووە، قژی لە 31 کانوونی یەکەمی 2024 دەستی بە هەڵوەرین کرد.
دوای ئەوە چوو بۆ سەرتاشخانە و قژی لە خوارەوە بڕی پاش ماوەیەک، قژی دەستی بە گەشە کرد، بەڵام هەڵوەرینی قژی دووبارە دەستی پێکردەوە.
ئەم ئاڵۆزییە نادیارە سەرەتا بە خورانی پێستی سەر دەست پێدەکات و دواتر بە هەڵوەرینی قژ دەست پێدەکات، قژی هەندێک کەس دووبارە گەشە دەکاتەوە، بەڵام هۆکاری دروستی ئەم حاڵەتە هێشتا نادیارە.
لە ئێستادا، وەزارەتی تهندروستی هیندستان دەرمانی هۆمیۆپاتی بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.