Erbil 8°C ھەینی 21 شوبات 18:25

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌مواری دوو بڕگه‌، ده‌نگ له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات 

کوردستان TV
100%

لیژنه ی دارایی ئه نجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند که ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ی گشتی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، خراوه‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌ی كاری سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. 

پڕۆژە هەموارکردنی ماددەی 12 ی یاسای بودجە دوو بڕگە لەخۆدەگرێت ، یەکەمیان پەیوەستە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان دوای دیاریکردنی خەمڵاندنی راستەقینەی تێچوون لە رێگەی دەستەی راوێژکارییەوە.

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كانی راگه‌یاند بۆ تاوتوێكردنی بڕگه‌ی هه‌مواركردنی ماده‌ی 12 له‌ یاسای بودجه‌ی گشتی له‌ رۆژانی داهاتوودا. 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئەندامێکی لیژنەکە حوسێن موانیس بە ئاژانسی هەواڵی شەفەقی راگەیاند " یاسای بودجە بریتییە لە هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لە هەرێم بە 6 دۆلار و ئەو هەموارکردنەوەیەی حکومەت ناردووە نرخەکەی بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک هەژمارکراوە."

مۆنێس ئاماژەی بەوەدا کە "پڕۆژە هەموارکردنی یاسای بودجە حکومەت ناچار دەکات تێچووی دەرهێنانی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە کێڵگە نەوتییەکان و بیرەکانی ناوچەکە بدات" و گوتیشی "بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتی."

مادەی 12 ی پڕۆژە یاسای بودجەی دارایی بریتییە لەقەرەبووکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەرهێنانی نەوت لەهەرێم

شایانی باسە پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان چیایی تەیمور پێشتر بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق دووپاتی کردووەتەوە کە پێشتر حکومەتی عێراق لە یاسای بودجەدا تێچووی دەرهێنانی نەوتی بە 6 دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش ژمارەیەکی زۆر کەمەو ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کار بۆ دەرهێنانی نەوت دەکەن بە نرخی 26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.